شارپرێس:
شەڕڤانە عەرەبەکانی ناو ڕیزەکانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە)
په‌یامێكى به‌په‌له ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كه‌ن‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن،
"ئێمەش لەهەمان سەنگەردابوین‌و بڕیاری تێكه‌ڵكردنى یه‌به‌شه له‌گه‌ڵ هێزه عێراقیه‌كاندا،
ئێمەی فەرامۆشکردوە"، داواده‌كه‌ن، پێداچونەوە بەو بڕیارەدا بکرێت‌و مافی تێكه‌ڵكردن‌و
ته‌رخانكردنى موچەی فەرمیی، ئەوانیش بگرێتەوە تا هاوسەنگیی هێزەکە تێکنەچێت.
کاردانەوەکانی دوای بڕیاری حکومەتی فیدراڵ بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی یەکینەکانی
بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) لەناو سوپا‌و دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانى دیكه‌ى عێراقدا،
قەیرانێکی نوێی لەناوچەکەدا دروستكرد، به‌گوێره‌ى زانیارییەكاى شارپرێس، ژماره‌یه‌ك
له‌و شه‌ڕڤانه عه‌ره‌بانه‌ى خه‌ڵكى عێراقن‌و هه‌ر له‌ده‌ستپێكه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌به‌شه‌دا
دژى داعش چه‌كیان هه‌ڵگرتوه‌و شانبه‌شانى یه‌كتر شه‌ڕیان دژى ئه‌و گروپه تیرۆریستیه
كردوه، به‌ڵام له‌بڕیاره‌كه‌ى دوێنێدا ئه‌وان جێگه‌یان بۆ نه‌كرایه‌وه.
شارپرێس زانیاریى ده‌ستكه‌وتوه، ژماره‌یه‌ك لەو شەڕڤانه عەرەبانه
کە ساڵانێکى زۆره لەناو ڕیزەکانی یەبەشەدا لەگەڵ ئێزدییەکان شەڕ دژى داعش دەکەن،
نامەیەکی ناڕه‌زایى‌و ئیدانه‌كردنیان ئاراسته‌ى عه‌لى زه‌یدیى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق
كردوه‌و نیگه‌رانى خۆیان نیشانداوه له‌وه‌ى، به‌ته‌واوى فەرامۆشكراون‌و ڕێگه‌یان
پێنه‌دراوه هاوشان له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانى كوردى ئێزدى، تێكه‌ڵ به‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى
عێراق ببن.
شه‌ڕڤانه عەرەبەکانی سەر بەیەبەشە لەنامەكه‌یاندا بۆ زه‌یدیى به‌نیگه‌رانییه‌وه
نوسیویانه، "شەریکبوین لەسەنگەرو ناندا؛ بۆچی ئێستا بێبەشکراین؟"، ڕاشیانگەیاندوە،
ئەوان هەمیشە هاوشانی برا ئێزدییەکانیان لەیەک سەنگەردابون، نان‌و ئاویان پێکەوە بەشکردوەو
چارەنوسیان لە پێناو بەرگریی لەخاکی نیشتمان هه‌ر یەک بوە، هه‌ربۆیه ئەوان دڵگرانیی
خۆیان نیشانداوه کە بەهۆی بڕیارەکەوە توشی شۆکبونه کاتێک ناویان لەلیستی فەرمیی
ئه‌و (5300) شه‌ڕڤانه‌دا نه‌بوه‌و ناوه‌كانیان لادراوه.
هه‌ر له‌و نامەیەدا، شەڕڤانە عەرەبەکان داوا لەعەلی زەیدیی دەکەن،
"بەچاوێکی دادپەروەرانەو باوکانەوه پێداچونەوە بەو بڕیارەدا بکات‌و له‌گه‌ڵ
تێكه‌ڵكردنى شه‌ڕڤانه ئێزدیه‌كان، شوێنیش بۆ ئێمه بكرێته‌وه‌و موچەی فەرمیی سوپای
عێراق ئێمه‌ش بگرێتەوە تا هاوسەنگیی هێزەکە تێکنەچێت"، وێڕای پیرۆزبایی گەرمی
خۆیان لەخوشك‌و برا ئێزدییەکانیان بۆ ئەو دەستکەوتە، جەختیانکردوەتەوە، "نابێت
لادانی ئێمه ببێتە هۆی دروستبونی درز لەنێوان پێکهاتەکانی شنگالدا".
