شارپرێس:
پەرلەمانی میسر ڕۆژی دووشەممە بڕیارێكی پەسەند كرد كە دەسەڵاتی بە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر داوە بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ پاراستنی سعودییە.
لە میانی سێیەمین دانیشتنی داخراودا ئەمڕۆ پەرلەمانی میسر بە سەرۆكایەتی هیشام بەداوی بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان دەسەڵاتی دایە سەرۆكی وڵاتەكە بۆ گرتنەبەر ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سعودییە.
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر داوای مۆڵەتی پەرلەمانی كردبوو بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرگری بۆ پشتیوانی لە سعودییە.
پەرلەمان لە ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو دوو دانیشتنی ئەنجامدا و لەو ماوەیەدا گوێی لە ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەرانی ئاراستە سیاسییەكان گرتبوو.