یەكەم كۆبوونەوەی هاوپەیمانی مەككە و ئێران بەڕێوەچوو

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 238 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

لە بەیاننامەیەكدا ناوەرۆكی كۆبوونەوەی چوارقۆڵی نێوان ئێران، پاكستان، توركیا و سعودیە سەبارەت بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بڵاوكرایەوە.

یەكەمین كۆبوونەوەی چوار وڵاتی ناوچەیی ڕۆژی دووشەممە لە تاران بەڕێوەچوو بەبەشداری موحسین ڕەزایی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی كۆماری ئیسلامی ئێران و خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری سعودییە و عاسم مونیر فەرماندەی سوپای پاكستان و ئیبراهیم كالن سەرۆكی هەواڵگری توركیا.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ئامادەبووان ڕێككەوتوون لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆ بە ئامانجی پتەوكردنی هاریكاری نێوان چوار وڵاتی ناوچەكە، لەوانەش لە بوارەكانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەكەدا.

ئەمە یەكەم كۆبوونەوەی هاوپەیمانی مەككە پێكهاتوو لەتوركیا، سعودییە و پاكستانە لەگەڵ ئێران لە دوای پێكهاتنییەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە سعودییە كە وەزیری بەرگرییەكەی چووە تاران، لەشەڕێكی سەختدایە لەگەڵ حوسییەكانی یەمەن، كە هاوپەیمانی ئێرانن و لەبەرەی شیعەكان و مقاوەمەدان.