شارپرێس:
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری سەراقبی سەر بەپارێزگای ئیدلب لە باكوری سوریا تەقینەوەیەكی گەورە ڕوویدا.
بەگوێرەی سەرچاوەكان، تەقینەوەكە لەكۆگایەكی چەك بووە و دووكەڵی زۆر بەرز بووەتەوە.
تا ئێستا زانیاری لەبارەی زیانەكانی تەقینەوەكەوە یان چۆنێتیی تەقینەوەكەوە بڵاونەكراوەتەوە.
پێشتریش هەر ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەسەر ڕێگای دیمەشق حمس تەقییەوە.
پێشتر چەند جارێك تەقینەوە لەكۆگای چەك لە ئیدلب ڕوویداوە، بەوتەی سەرچاوەكان ئیسرائیل ئەو كۆگایانەی كردونەئامانج.