عەلی زەیدیی بەرپرسێکی باڵای ئەمنی لەپۆستەکەی دورخستەوە

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 517 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نوسراوێکی فەرمی حەمید شەتڕی لە پۆستی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق دورخستەوە.


بەگوێرەی نوسراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە واژۆی رەشاد خەڵەف، بەڕێوەبەری نوێی نوسینگەکەی لەسەرە، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران بڕیاریداوە بە دورخستنەوەی حەمید رەشید فلێح، ناسراو بە حەمید شەتڕی لەپۆستی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق.

هاوکات، ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (واع) هەواڵەکەی پشتڕاستکردوەتەوە، بەبێ ئەوەی هۆکاری بڕیارەکە ئاشکرابکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، عەلی زەیدیی بەڕێوەبەری نوسینگەکەشی گۆڕی و ئەمڕۆ رەشاد خەڵەف بەفەرمی ئەرکی نوسینگەکەی لە ئیحسان یاسین عەوادی وەرگرت.