شارپرێس:
سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان ئاشکرایدەکەن کە
بەرپرسانی حزبوڵا پاڵپشتی نوێی داراییان لەئێران وەرگرتوەو لەماوەی سێ مانگی
رابردودا خۆیان بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل ئامادە کردوە.
ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" لەزاری دوو
سەرچاوەی ئەمنی لوبنانییەوە بڵاویکردوەتەوە، لەماوەی چەند مانگی
رابردودا بەرپرسانی حزبوڵا راگرتنی شەڕیان قۆستوەتەوە بۆ ئەوەی دوبارە خۆیان پڕچەک
بکەن و تەقەمەنی نوێ بکڕن، هەروەها تیشکیان خستوەتەسەر دروستکردنی درۆن بۆ ئەوەی
لەڕێگەیەوە هێرش بکەنەسەر پێگەکانی ئیسرائیل ".
ئەو سەرچاوانە باسیان لەوەشکردوە، لەو
ماوەیەدا حزبوڵام دەیان ملیۆن دۆلاریان وەک هاوکاری لەئێران وەرگرتوە، بۆ ئەوەی
توانای سەربازی خۆیانی پێ بەهێز بکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، گروپی حزبوڵا کە لەساڵی 1982وە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دروستکراوە، لەدوای 2024وە روبەڕوی هێرشی
فراوانی ئیسرائیل بوەوەو بەهۆیەو هەزاران چەکداری کوژران.