شارپرێس:
میدیاکانی ئەمریکا پلانێکی
هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران ئاشکرادەکات و
دەڵێن، لە ماوەی 96 کاتژمێردا
دوای وەرگرتنی فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، ئامادە دەبن بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان.
تۆڕی هەواڵی"CNN" لە راپۆرتێکدا، لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە رایانگەیاندوە، مەودای ئۆپەراسیۆنی
سەربازیی نوێی رەنگە لێدانێكی سنوردار تێپەڕێنێت یان پاراستنی دۆخی ئێستا لەڕێی بە
ئامانجکردنی رادارو سەكۆی موشەك و پێگەی دیکەی ئێران، کە دەكرێت بە خێرایی
دروستبکرێنەوە، ستراتیژییەک كە ئەمساڵ ترەمپ لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكاندا
پیادەی كردوە.
هاوکات، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانوایە کە فەرمانەکەی
دۆناڵد ترەمپ بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ پەیوەستە بە کاتەوە، پێشبینیش دەکەن کە دوای
بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەمریکا، یان پێش کۆتایی ئەمساڵ هێرشەکان
دەستپێبکەنەوە.