شارپرێس:
ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ پەرلەمان بۆ ماوەیەکی کاتیی
دواخراو بڕیارە لەمانگی داهاتودا بگاتە دەست یاسادانەران، عودەی عەواد سەرۆکی لیژنەی
دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەفەرمی ئاشكرایكردوه، ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان
بۆ مانگى داهاتوو دواخراوه.
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاشکرایکردوە، ناردنى پڕۆژهیاساكه بۆ
پهرلهمان، بۆ 15ی تشرینی دوەمی 2026 (واته مانگى 11) دواخراوەو لەگەڵ نزیکبونەوەی
کاتی گفتوگۆکانیش لەسەر بودجە، پرسی جێگیرکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستو کرێی ڕۆژانە
بوەتە بابەتێکی گەرمو بوەتە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیی قورسی جەماوەریی لەچەندین
ناوچەو بە تایبەت لەپارێزگای کەرکوک.
ئهوهشى وت، "پڕۆسەی پێداچونەوەو ڕێکخستنی کۆتاییی خشتەکانی
بودجە لەلایەن حکومەتەوە وایکردوە ناردنی یاساکە بۆ ڕۆژی 15ی مانگی داهاتوو دوابکەوێت،
ئەم دواخستنەش دەرفەتێکی نوێ دەداتە لایەنەکانو لیژنە پسپۆڕەکان تاوەکو پێش گەیشتنی
پڕۆژەکە، تەواوی کەموكوڕییەکانو پێداویستیی کەرتی گشتیی لەناو خشتەکاندا هاوسەنگ
بکەن.
عودەی عەواد جەختیکردوەتەوە، لیژنەی دارایی پەرلەمان بەچڕیی لەگەڵ
حکومەتی فیدراڵ لەسەر هێڵە، بەمەبەستی مسۆگەرکردنی مافی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستو
کرێی ڕۆژانە لەناو پڕۆژەیاسای نوێی بودجەدا، ئامانجی سەرەکیی پەرلەمانیش ئەوەیە کە
پۆلێنکردنی ئەم داراییانە بگۆڕدرێت بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی، تاوەکو کۆتایی بەکێشەی
ناسەقامگیریی کارگێڕیی هەزاران گەنجو دەرچوی زانکۆکان بهێنرێت کە ساڵانێکە لەدامەزراوەکانی
دەوڵەتدا کاردەکەن.
هاوکات لەگەڵ ئەم پێشهاتە پەرلەمانییەدا، لهبهشێكى زۆر لهشارهكانى
عێراق بهتایبهت کەرکوک، ناڕەزایەتیی جەماوەریی دروستبوهو سەدان فەرمانبەری کرێی
ڕۆژانەو کارمەندانی کاتیی ڕژاونەتهسەر شەقامەکانو دەستیان بەخۆپیشاندانی بەرفراوان
کردوه، خۆپیشاندەران بەتوندی داوایانکردوه، حکومەتو پەرلەمان پابەندبن بەبەڵێنەکانیانو
لەناو دەقی یاسای نوێی بودجەدا مافی چەسپاندنو دامەزراندنی هەمیشەییان بۆ مسۆگەر
بکەن، هۆشدارییاندا کە ئەگەر داواکارییەکانیان پشتگوێبخرێت، ناڕەزایەتییەکانیان قوڵتر
دەکەنەوە.
