ئەردۆغان: كاردانەوەكانی ئەوروپا بەرامبەر ڕێككەوتنی دەریایی توركیا و لیبیا بێ بنەمان

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 152 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، كاردانەوەكانی یەكێتی ئەوروپا و لایەنەكانی دیكە بەرامبەر بە پەسەندكردنی ڕێككەوتنی سنوری دەریایی نێوان توركیا و لیبیا هیچ بنەمایەكی ڕەوایان نییە.

سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، ئێمە بە دوای دەستكەوتی سیاسیدا نین لەسەر حیسابی هیچ لایەنێك لە دەریای ناوەڕاست، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەوانەی هەوڵی دورخستنەوەی ئەنكەرە لە ناوچەكە دەدەن دەبێت ڕێز لە ئیرادەی توركیا و لیبیا بگرن.

پەرلەمانی لیبیا كە بنكەكەی لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەیە، ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبەر ڕێككەوتنی سنوری دەریایی ساڵی 2019ی لەگەڵ توركیا پەسەند كرد و دژایەتیی ساڵانێكی بەرامبەر بەو ڕێككەوتنە پێچەوانە كردەوە.

یەكێتیی ئەوروپا و یۆنان ئەو هەنگاوەیان ڕەتكردەوە و ڕایانگەیاند كە ڕێككەوتنەكە پێشێلكردنی مافی سەروەری وڵاتانی دیكەیە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.