ئەمریکا پێشنیاری کۆتاییهێنان بەشەڕ دەداتە ئێران

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1265 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەڕێی سوپاسالاری پاکستانەوە پێشنیارێکی بە ئێرانییەکان داوە بۆ ئەوەی هەردولا کۆتایی بە جەنگی نێوانیان بهێنن.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ تاران، بە ڕەزامەندیی دۆناڵد ترەمپ، پێشنیارێکی بۆ ئێران پێشکەشکردوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ناکۆکییەکان.

 ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم پێشنیارە بەرژەوەندیی هەردوو لایەنی ئەمریکا و ئێرانی لەخۆگرتوە، وڵاتانی ئەندامی پەیمانی مەککە و قەتەریش دەتوانن لە ئەگەری قبوڵکردنی ئەم پێشنیارەدا، ڕۆڵی دڵنیاییدەر بگێڕن.