پەیەدە: دەبێت ئەوانەی هێرشیان کردە سەر کۆچبەرانی گرێ سپی دادگایی بکرێن

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 هاوسەرۆکی پەیەدە ڕایگەیاند، دەبێت ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر کۆچبەرانی گرێ سپی دادگایی بکرێن، دەشڵێت،" بەرپرسیارێتی پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییان و ڕاگرتنی ئەو هێرشانە، دەکەوێتە ئەستوی حکومەتی کاتیی سوریا ".


بێریڤان إسماعیل، هاوسەرۆکی پەیەدە لەکۆبانێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەو کەسانەی بوونە هۆی هێرشەکەی دوێنێ لە گرێ سپی، دەبێت دادگایی بکرێن ".

ئەوەشیخستەڕوو،" هەندێک لایەن دەیانویست ئاژاوە لە نێوان پێکهاتەکانی ناوچەکەدا دروست بکەن و لەو کاتەی کۆمەڵە کۆچبەرەکە گەیشتنە ماڵەکانی خۆیان، هێرشی توند کرایە سەر خۆیان و ئۆتۆمبێلەکانیان ".

هاوسەرۆکی پەیەدە باسی لەوەشکرد،" بەرپرسیارێتی پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییان و ڕاگرتنی ئەو هێرشانە دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی کاتیی سوریا ".