کەمێک پێش ئێستا بە درۆنێک هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، شانەی ئەمنیش ڕوونکردنەوەیەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە.
سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند: "ئەو دەنگەی کەمێک لەمەوبەر لە بەغدا بیسترا، لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوە و خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بووە لە دەوروبەری ناوچەی سەوز".
سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی باسی لەوەشکرد: "درۆنەکە لە ئاسمانەوە کراوەتە ئامانج و لەناوبراوە، لە ئێستادا دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەن لە سەرچاوەی ئاراستەکردنی درۆنەکە".