هەڵبژاردنی کنێستی ئیسرائیل كۆتاییهات و ئەنجامی بەرایی ئاشكراكرا

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2765 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەڵبژاردنی كنێستی ئیسرائیل كۆتاییهات و سندوقەكانی دەنگدان داخران، چەند سەرچاوەیەكی میدیای ئیسرائیلیش ئەنجامی سەرەتایی بڵاودەكەنەوە بەگوێرەی ژمارەی كورسی لایەنەكان لەكۆی 120 كورسی كنێست كە هەر لایەنێك بۆ پێكهێنانی حكومەت پێویستی بە 61 كورسی هەیە.

كەناڵی 12: 
هاوپەیمانی ناتانیاهۆ: 50 كورسی
هاوپەیمانی ئایزنكۆت: 52 كورسی
عەرەبەكان: 18 كورسی

كەناڵی 14: 
ڕاستڕەوەكان، ناتانیاهۆ: 60 كورسی
ئۆپۆزسیۆن: 43 كورسی

دەستەی پەخش: 
ئایزنكۆت: 53 كورسی
ناتانیاهۆ: 50 كورسی
عەرەبەكان: 17 كورسی

 كەناڵی 12 بڵاویكردەوە تا ئێستا براوەی سەرەكی هەڵبژاردن بەڕوونی دیار نییە.

سەرچاوەكان دەڵێن ڕێژەی دەنگی عەرەبەكان كە بەفەلەستینی 48 ناسراون زۆر زیادیكردووە.

ئایزنكۆت سەرۆكی پارتی یەشار دەڵێت ئیسرائیلییەكان بەتەواوی متمانەیان بە ناتانیاهۆ و حكومەتەكەی نەداوەتەوە.

ئایزنكۆت دەشڵێت، بە زوویی دەست بەجێبەجێكردنی بڕیاری گەل بۆ گۆڕینی حكومەتەكەی ناتانیاهۆ و پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەكەم.

نوێنەری لیستی عەرەبەكان ڕایگەیاند، شكستمان بە ناتانیاهۆ هێناوە.

گیدیۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئاهەنگگێڕانی چەپەكان زووە جارێ، بەدڵنیاییەوە پارتی لیكۆد بەڕێبەرایەتی ناتانیاهۆ گەورەترین پارتە.

رێژەی بەشداریكردنی دەنگدان لە هەڵبژاردنی كنێست گەیشتووەتە 74%.