شارپرێس:
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردەوە تاران نامەیەكی لەلایەن جەی دیڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكاوە بۆ نێردراوە، بەڵام تاران سوورە لەسەر حەوت مەرجەكەی.
هاوكات بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، تاران پێداگری دەكات كە ئەمریكا ئەم مەرجانە جێبەجێ بكات و "هەر هەڵوێستێك كە دژایەتی ئەم چوارچێوەیە بكات بە قبوڵنەكراو دەزانێت".
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاند كە ڤانس نامەیەكی بۆ موحسین ڕەزایی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ناردووە لە هەوڵێكدا بۆ زیندووكردنەوەی دانوستانەكانی ئاشتی.
بەگوێرەی ڕۆژنامەكە، نامەكە و پەیوەندییەكانی دواتر تیشكیان خستۆتە سەر گەڕان بەدوای چوارچێوەیەكی ئەگەری بۆ دانوستان، بەبێ ئەوەی باس لە وردەكاری ڕێككەوتنی ئاشتی بكرێت.
لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بەو پەیوەندییە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێران پێویستی بە یارمەتی هەیە بۆ بەدەستهێنانی پێداویستییە پزیشكییەكان.