شارپرێس:
پوتین هۆشداری دەداتە ئەوروپا لە سنووردارکردنی کەشتیوانی لە دەریای باڵتیک و ئامادەیی ڕوسیا بۆ شەڕ دووپاتدەکاتەوە، هەرچەندە نایەوێت ئەوە بکات.
فلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا هۆشداری دەدات لە سنووردارکردنی کەشتیوانی لە دەریای باڵتیک و جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕوسیا شەڕ لەگەڵ ئەوروپا ناخوازێت بەڵام ئامادەیە بۆ ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ لەگەڵ ئەوروپا.
پوتین پشتگیری لە گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا دەکات، بەڵام هاوکات ئامادەیی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ وەڵامدانەوەی ئاستەنگەکان بەبێ ئەوەی سروشتی وەڵامدانەوەکە یان ئەو ڕێوشوێنانە دیاری بکات کە ڕەنگە پێویستیان پێی بێت.
دەشڵێت، نابێت هاتوچۆی کەشتییەکان لە دەریای باڵتیک ڕووبەڕووی ئاستەنگ ببێتەوەو پرسیاری ئەوەشی کردووە ئایا هیچ کەسێک دەیەوێت دۆخی گەرووی هورمز دووبارە ببێتەوە.
ڕونیشیکردەوە، هەوڵەکان بۆ شکستپێهێنانی ڕوسیا بە ئامانجی خۆیان نەگەیشتوون و پەرەسەندنی دۆخەکە لە دەرەوەی سنوورەکان هیچ لایەنێک سەرکەوتوو ناهێڵێتەوە.