لەسوریا حەوت کەس بەهۆی لافاوەوە خنکان

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 175 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی فریاکەوتنی سوریا رایگەیاند، لەماوەی سێ رۆژی رابردودا و تاکو ئێستا حەوت کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە، کە لە نۆ شاری جیای وڵاتەکەوە رویاندا.


رائید ساڵح، وەزیری فریاکەوتنی سوریا بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندوە،" تاکو ئێستا بەهۆی لافاو لەپارێزگاکانی حەلەب، رەققە، دێرەزۆر، حەسەکە، ئیدلب، حمس، لازقییە، تەرتوس و درعا حەوت کەس خنکاون، کە پێنجیان منداڵن، چوار کەسی دیکەش بێسەروشوێنن".

ئەوەشیخستەڕوو، تیمەکانی فریاکەوتن توانییان 60 کەس سڤیل رزگار بکەن و لە ماوەی سێ رۆژی رابردودا زیاتر لە 550 وەڵامدانەوەی مەیدانییان هەبوە.

وەزیری فریاکەوتن وتیشی، هەر لەو ماوەیەدا دوو خوێندنگە و چەند کەمپێکی ئاوارەکان لە رەققە چۆڵکراون، زیاتر لە 150 ئۆتۆمبێلیش لەناو لافاو دەرکراون.