شارپرێس:
بەهۆی پێشبینییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا
و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو
بەرزبوەوە.
بەپێی ماڵپەڕی "oil price"ی تایبەت بە نرخی نەوت و سوتەمەنی،
لەئێستادا نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوەو یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 117.5 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەر بەپێی ئەو ماڵپەڕە، نرخی نەوتیی خاوی ئەمریکی
(رۆژهەڵاتی تەکساسیش بەرزبوەتەوەو یەک بەرمیل نەوت 104.4 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا بەشێک
لەمیدیاکانی جیهان و بەتایبەت "رۆیتەرز" و "ئەکسیۆس" و "وۆڵ
ستریت جۆرناڵ" و چەند میدیایەکی دیکە باسیان لەئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگی
ئێران کردبوو.