شارپرێس:
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری مەلەفێکی یەکجار هەستیار تەقێنێتەوەو ئاشکرایدەکات،
ئەنكەرە ڕێگری سەرەکییە لەگەیشتنی کورد بەمافەکانی لهسوریادا، پاشئەوەی دەستی شهرعى
لەم دۆسیەیەدا بەتەواوی بەستوەتەوە، ههروهها پەردە لەسەر بازرگانییە نهێنییەکانی
تۆم باراك لەگەڵ بەشار ئەسەد لادەداتو داهاتوی سوریاو لوبنانیش بەسندوقەکانی دەنگدانی
ئیسرائیلەوە دەبەستێتەوە.
ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (SOHR) پشتڕاستیکردەوە، تورکیا
ئەو لایەنەیە کە دەستی ئەحمەد شەرعى لەمەلەفی کورددا بەستوەتەوەو ڕێگریی لێدەکات لەگرتنەبەری
هەر هەنگاوێکی بەرفراوانتر بەرامبەر بەمافەکانی گەلی کورد.
تۆم باراک کە ملیاردێرو سەرمایەدارێکی گەورەی ئەمریکییەو پێشتر هاوڕێو
ڕاوێژکاری نزیکی دۆناڵد ترەمپ بوە، لەلێدوانێکدا هێرشیکردبوەسەر لایەنەکان لەسوریاو
تۆمەتباریكردبون بەتێکدانی دۆخەکە، لەوەڵامدا، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری ڕەخنەی
توندی لێدەگرێتو دۆسیەیەکی پشتپەردەی بەڕودا ههڵدەداتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لەڕاپۆرتێکی لێکۆڵینەوەییدا ئاشکرایکردبوو، تۆم
باراک لەڕێگەی بازرگانییەوە، هاوکارییو پەیوەندیی داراییو نهێنی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی
سوریدا هەبوە کە سەر بەحکومەتەکەی دیمەشق بەشار ئەسەد بون، دهشڵێت، "ئەم پیاوە
ئەمریکییە خۆی لەڕێگەی بازرگانییەوە تێوەگلاوە لەگەڵ لایەنەکانی سوریادا، کەچی دێت
لەڕاگەیاندنەکانەوە بەزمانێکی فریشتەئاسا قسەدەکاتو تۆمەت ئاراستەی خەڵکی دیكه دەکات،
بۆیە پێی دهڵێم، پێشئەوەی پەنجەی تۆمەت بۆ کەسانی تر ڕابکێشیت، بڕۆ وەڵامی ڕاپۆرتەکەی
ڕۆیتەرز بدەرەوە کە باسی بازرگانییە شاراوەکانت دەکات لەسوریا".
جەختیشیکردەوە، سوریا سەروەریی نیشتمانیی خۆی بەدروشمو گوتار بەدەستناهێنێتەوە،
بەڵکو تەنها لەڕێگەی بونیادنانی دەوڵەتێکی دیموکراتی کە مافی سەرجەم پێکهاتەکان
بپارێزێت بەدیدێت.
بەڕێوەبەری ڕوانگەکە وتوشیهتى، "پێکهاتەی دروز داواکاریی دابینکردنی
پاراستنیان لەخۆڕانەکردوە، بەڵکو ئەمە پاشئەو کۆمەڵکوژی (جینۆساید)و پێشێلکارییە
قوسانە دێت کە شاری سوەیدا بەخۆوەی بینی، ئەگەریش دەستوەردانی شێخ سەرۆک (مۆفەق تەمیمی)و
جوڵەی دروزەکانی ناوخۆی ئیسرائیل نەبوایە، کوشتار دژ بەدروزەکان لەسوەیدادا ڕانەدەگیرا".
وهكو ڕامى باسیكردوه، "چارەنوسی سوریاو لوبنان لەئێستادا زیاتر
بەدەرەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیلەوە بەستراوەتەوە وەک لەوەی بەئیرادەی گەلانی
ئهو دوو وڵاتهوه گرێدرابێت".
لهبهشێكى دیكهى قسهكانیدا ئاماژهى بهوهشكرد، "هەڵبژاردنەکانی
ئیسرائیل شێوازی قۆناغی داهاتوی ناوچەکە دیاریدەکەن؛ چ لەڕێگەی بەردەوامیی ڕێڕەوو
تێڕوانینی ناتانیاهۆوە بێت یان لەچوارچێوەی سەپاندنی ڕێڕەوی سیاسیی نوێدا".
ڕامى عەبدولڕەحمان باسی لەو هێرشو توندوتیژییانەی دوایی کرد کە لەگرێ
سپی دژ بەگهلى کورد ئەنجامدران، ڕاشیگەیاند، "ئەوەی دەرهەق بەگەڕاوە کوردەکان
ڕویدا، دەیسەلمێنێت کە هێشتا لایەنێک هەیە ڕەتی گەڕانەوەیان دەکاتەوەو دژ بەهەر جۆرە
هاوبەشییەکی نیشتمانیی ڕاستەقینە دەوەستێتەوە".
لهكۆتاییشدا ڕونیكردوهتهوه، ئیسرائیل سودی لەدابەشبونو درزەکانی
ناوخۆی سوریا وەرگرتوەو جەختیشیکردەوە، بەزاندنی ئاسایش هەمیشە لەناوخۆوە دەستپێدەکات
پێشئەوەی لەدەرەوەبێت.
