شارپرێس:
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە هۆشداری دایە ئەمریكا سەبارەت بە هێرشی نوێ و ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی كات و مەرجەكانی كۆتایی هێنان بە شەڕەكە دیاری دەكات ئەگەر جارێكی دیكە هێرش بكرێتە سەری.
لەبەیاننامەیەكدا خامنەیی دەڵێت، ئەگەر دوژمنان جارێكی دیكە هێرشی سەربازی یان تیرۆریستی دەستپێبكەنەوە، هێزە چەكدارەكان و خەڵكی ئێران كات و مەرجەكانی كۆتاییهێنان بەشەڕ دیاری دەكەن.
ڕێبەری ئێران فەرمانی بۆ هێزە چەكدارەكان دەركرد "بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئاست و جۆرە هەڕەشەیەك وەڵامی خێرا و كاریگەرو بێ سنوورداركردنی جوگرافی بدەنەوە".