تۆم باراك ئامادەیی سوریای بۆ ڕێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 426 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
تۆم باراك، نوێنەری ئەمریكا بۆ سوریا و عێراق بۆ كەناڵی سی ئێن ئێن دەڵێت: "دیمەشق لە ئێستادا هیچ مەترسییەك بۆ سەر ئیسرائیل دروست ناكات و سەركردایەتی سوریا ئامادەیی خۆی بۆ گەیشتن بە ئاشتی و ئاساییبوونەوە لەگەڵ تەلئەبیب دەربڕی".

  تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا و عێراق دەڵێت، سەركردایەتی سوریا ئامادەیی خۆی بۆ دروستكردنی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕیوە لەگەڵ ئاشتی و ئاساییبوونەوە، دیمەشق مەترسی لەسەر ئیسرائیل دروست ناكات.

  نوێنەری ئەمریكا هەروەها ستایشی ئەو "دان بەخۆداگرتنە"ی كرد كە دەسەڵاتدارانی سوریا نیشانیان دا لە دووركەوتنەوەیان لە وەڵامدانەوەی سەربازی بۆ دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل.

باراك هەروەها ڕایگەیاند كە بژاردەی دیپلۆماسی تاكە چارەسەرە بۆ یەكلاكردنەوەی درێژخایەن لە ناوچەكەدا.