کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەشوێنێکی دیکە دەکەوێتە کار

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1146 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەتاند، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگاکانی نێوان (دەربەندیخان – کەلار) دەکەونە کار و سەرپێچی تیژڕەوی تۆمار دەکەن.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران ئاماژەی بەوەکرد،" لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (8/11/2026) کاتژمێر (10:00) ی بەیانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگاکانی نێوان (دەربەندیخان – کەلار) دەکەونە کار ".

ئەوەشیخستەڕوو، کامێراکان بە هەردوو ئاڕاستەی شەقامەکەوە دەکەونە کار و سەرپێچی تیژڕەوی تۆمار دەکەن.