حوسییەكان دوو فڕۆكەخانەی سعودییەیان كردە ئامانج

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 267 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، گروپی حوسییەكان ڕۆژی دووشەممە بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، فڕۆكەخانەی دەمامیان لە سعودییە كردۆتە ئامانج.

هەروەها گروپەكە ڕایگەیاندووە، فڕۆكەیەكی سەربازییان لە فڕۆكەخانەی جازان لە سعودیە كردۆتە ئامانج، هەرچەندە تا ئێستا هیچ پشتڕاستكردنەوەی فەرمی سعودیە لەسەر ئەو بانگەشانە نەكراوە.

تا ئێستا سروشتی زیانەكان یان ئەنجامی ئەو دوو هێرشە ڕوون نییە.

پێشتریش ڕۆژی دووشەممە، وەزارەتی بەرگری سعودییە ڕایگەیاندبوو، دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ناوچەی ڕیاز ڕێگرییان لێكراوە و لەناویان بردوون.

توركی مالیكی وتەبێژی وەزارەتەكە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێكسەوە ڕایگەیاند كە "دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ناوچەی ڕیاز ڕێگرییان لێكرا و لەناوبران".