شارپرێس:
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق سه‌باره‌ت به‌بڵاوبونه‌وه‌ى ده‌نگۆى بۆردومانى فڕۆكه‌ى نه‌ناسراوى جه‌نگى له‌سنورى پارێزگاى دیاله هاتهدهنگو سه‌باره‌ت بهكوژرانى دوو سه‌ركرده‌ى دیارى شیعه‌كان له‌و بۆردومانه‌دا ڕونكردنهوه ده‌دات.
کەمێک له‌مه‌وبه‌ر به‌شێك له‌میدیاى عێراقى هه‌واڵى ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه، فڕۆکەى نه‌ناسراوى جەنگی هاتوه‌ته ئاسمانى عێراق‌و له‌سنورى پارێزگاى دیاله باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبیان بۆردومانكردوه.
له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌بۆردومانه‌كه‌دا، هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر بهئامانجگیراوهو تاڵب ئەلموس یه‌كێك لهفەرماندە باڵاكانى حەشدی شەعبی به‌سه‌ختى برینداره.
هه‌روه‌ك باس لهوهشكرابوو، بۆردومانه‌كه تایبه‌ت بۆسه‌ر باره‌گاى دوو هێزى ناو چوارچێوه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌نجامدراوه ئه‌وانیش، لیوای 62ی هادی عامری‌و لیوای 12ی نوجه‌بان.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیه‌دا، بەفەرمی حكومه‌تى عێراق هاتهدهنگو تەواوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردوه‌ته‌وه کە باسیان لەبونی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان لەسنوری پارێزگای دیالە كردوه.
فەریق سەعد مەعن سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، "تەواوی ئەو هەواڵانەی باس لەبونی هەر جۆرە بەئامانجگرتن یان بۆردومانی ئاسمانی لەپارێزگای دیالە دەکەن، دورن لەڕاستییەوەو هیچ بنەمایەکی یاسایی‌و مەیدانییان نییە".
سەرچاوە ئەمنییەکانیش جەختدەکەنەوە، دۆخی پارێزگای دیالە بەتەواوی ئارامەو هێزەکانی سوپا‌و حەشدی شەعبی لەسەرجەم پێگەو بارەگاکانی خۆیاندا لەئەرکەکانیان بەردەوامن؛ هۆشداریشدەدەنە دەزگا میدیاییەکان، نەکەونە داوی شەڕی دەرونی‌و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیریی ناوخۆیی‌و دروستکردنی شڵەژانی سیاسییە لەم قۆناغە هەستیارەدا.
