شارپرێس:
كۆمەڵی دادگەری كوردستان ڕەتیكردەوە بەشداری لەكۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی كوردستاندا بكات.
كۆمەڵی دادگەری كوردستان لەڕوونكردنەوەیەكدا لەبارەی كۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، "كۆبوونەوە و كاراكردنەوەی پەرلەمانی دیزاینكراو و پەكخراوی كوردستان پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە و ئێمە لەسەر بڕیاری دروستی خۆمانین".
لەڕوونكردنەوەكەی كۆمەڵی دادگەریدا هاتووە"بە هیچ شێوازێك نابینە بەشێك لە پەرلەمانێك كە لەسەر بنەمای دیزاینكردن و دەستكاری كردنی ئیرادەی ڕاستەقینەی گەلەكەمان دامەزرابێت و پەكخرابێت".