شارپرێس:
بڕیارە كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی نوێی پەرلەمان ئەنجامبدات، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە، سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمان بەفەرمی بانگهێشتنامەی ئاراستەی سەرجەم پەرلەمانتاران کردوه بۆ ئەوەی لەهۆڵی دانیشتنەکان ئامادەبن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌پارتى دیمو‌كراتى كوردستان زانیاریى بۆ شارپرێس ئاشكراده‌كات سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌بونى ئه‌و په‌رله‌مانتارو فراكسیۆنانه‌ى به‌شدارده‌بن.
سەرچاوەیەک لەپارتی دیموکراتی کوردستانەوە بەشارپرێسی وت، "جگە لەپەرلەمانتارەکانی خۆمان‌و هاوپەیمانەکانمان لەپێکهاتەکان‌و پەرلەمانتارەکەی حزبی سۆسیالیست، بڕیاروایە سێ پەرلەمانتاری نەوەی نوێ‌و سیانی یەکێتیی‌و دوو پەرلەمانتاری ڕەوتی هەڵوێستیش ئامادەی کۆبونەوەکەبن".
هیوا نەسرەدین جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانیش له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا وتى، "ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت‌و تێیدا دەستەی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێت، لەبەرئەوەی ئەم کۆبونەوەیە تەواوکاریی دانیشتنی یەکەمە، ئەگەر سەرۆکی تەمەن ئامادەنەبێت، دیوانی سەرۆکایەتی بەتەمەنترین پەرلەمانتار لەنێوان ئەندامانی ئامادەبودا ڕادەسپێرێت بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنەکە".
جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمان ئه‌وه‌شى وت، "ئەگەر 51 کەس ئامادەبن، کۆبونەوەکە زۆر یاساییەو دەنگ لەسەر دەستەی سەرۆکایەتی په‌رله‌مان دەدرێت".
سەبارەت بە ئامادەبوانی دانیشتنەکە، سەرچاوەیەک لەپارتی دیموکراتی به‌شارپرێس-ی ڕاگەیاندوە، "پێشبینیدەکرێت چەندین پەرلەمانتاری لایەنە جیاوازەکان بەشداریبکەن".
ئەم دانیشتنە وەک هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە سەیر دەکرێت بۆ دەستپێکردنی فەرمی خولی نوێی یاسادانان لەڕێگەی دیاریکردنی سەرۆک‌و جێگرانی پەرلەمانی کوردستانەوە، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه شه‌وى ڕابردوو یه‌كێتیى له‌باره‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانه‌وه هاته‌ده‌نگ‌و به‌فه‌رمى ڕایگه‌یاند، دان به‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا نانێن‌و ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه.