شارپرێس:
بەهۆی بونی
ماددەیەکی گومانلێکراو لای ژنێکدا، تیمەکانی پوچەڵکردنەوەی مین گەیشتنە شوێنی
مانەوەی سەرۆکی ئیسرائیل و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، لەکاتی چونەژورەوەی سەردانیکەران بۆ شوێنی
مانەوەی ئیسحاق هێرزۆک، سەرۆکی ئیسرائیل، ماددەیەکی گومانلێکراو لەجەستەی ژنێکدا
دۆزرایەوەو بەهۆیەوە هێزێکی زۆری ئەمنی و تیمەکانی پوچەڵکردنەوەی مین گەیشتنە
شوێنەکە.
ئەوەشیخستەڕوو،
تیمەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە بۆ ئەوەی جۆری ئەو ماددەیە ئاشکرابکەن، تاکو
ئێستا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.