شارپرێس:
عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بەبانگهێشتی حەمەد بن عیسا ئال خەلیفەی شای بەحرەین سەردانی ئەو وڵاتەی كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكدا نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، زەیدی لە سەردانەكەیدا بۆ مەنامە لەگەڵ پاشای بەحرەین كۆبووەتەوە و بانگهێشتی بۆ سەردانی عێراق پێشكەشكردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە، ئامانجی سەردانەكە بوژاندنەوەی پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوو وڵاتە.
زەیدی جەختی لە گرنگی چەسپاندنی هاوكاریی دووقۆڵی لە كەرتی ئابووری، وەبەرهێنان، بازرگانی، سیاسی، كۆمەڵایەتی كردەوە و ڕوونیكردەوە كە هەردوو وڵات بەرژەوەندییەكی هاوبەشی ئەمنییان هەیە و یەكخستنی هەڵوێستەكان لەسەر پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان زۆر گرنگە.
جەختی لە گرنگی كاركردن بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەكە و گفتوگۆ بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی و كۆتایی هێنان بە گرژییەكان كردەوە.
لای خۆیەوە شای بەحرەین پێشوازی لە سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد و بە هەنگاوێكی زانی كە ئاسۆی نوێ بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكاتەوە و پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ حكومەتی عێراق دووپاتكردەوە.