شاندی دەم پارتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشی كرد

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 238 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 تولای حاتەم ئۆغوللاری هاوسەرۆكی گشتیی دەم پارتی و شاندی یاوەری، سەردانی هاوسەرۆكانی پێشووی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغیان لە زیندان كرد.

تولای حاتەم ئۆغوللاری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەبێت هەموو زیندانییانی دۆسیەی كۆبانێ بە خێرایی ئازاد بكرێن و داوای كرد كە بڕیارەكانی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بكرێن.

تولای ئۆغللاری وتیشی "دەمیرتاش لەناو هەلومەرجەكانی زیندانیشدا بێت پشتگیریی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك درێژە پێ دەدات تاوەكو هەموو زیندانیانی سیاسی ئازاد دەبن، لە تێكۆشان بەردەوام دەبن. لە دەرەوە بۆ بونیاتنانی دیموكراتیك تێكۆشانی خۆمان درێژە پێ دەدەین. تاوەكو تەنها زیندانییەكی سیاسی بمێنێت، لە تێكۆشانی خۆمان بەردەوام دەبین."