تۆم باراک لە بەغدایە

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 356 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمرۆ بۆ عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوەوە.


نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کرا و ئاسۆی پەرەپێدانی هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەروەها هەردوولا جەختیان لە بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش کردەوە، بە تایبەت لە بوارەکانی ئابوری و وەبەرهێناندا، بە جۆرێک کە بەرژەوەندییە دوولایەنەکان بەدیبهێنێت و پاڵپشت بێت بۆ پرۆسەی ئاوەدانی و گەشەپێدانی بەردەوام.

بەپێی راگەیەنراوەکە، سەرۆک وەزیران و نێردەی سەرۆکی ئەمریکا، لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، تیشکیان خستە سەر دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئەو ئاڵنگارییانەی روبەڕوی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی بونەتەوە؛ لەم چوارچێوەیەشدا جەخت لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کرایەوە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکان و قەیرانەکان و رێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی جەنگ و ململانێکان لە ناوچەکەدا.