شارپرێس:
عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کە خۆی کەسێکی سەربەخۆ بۆ پۆستی قائیمقامی شنگال دادەنێت.
عەلی زەیدیی ڕاشیگەیاندوە، بەهۆی ئەوەی لەسەر پۆستی قائیمقامی شنگال رێکنەکەوتون، خۆی کەسێکی سەربەخۆ بۆ ئەو پۆستە دیاریدەکات.
22ی تشرینی یەکەمی ڕابردوو دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی قائیمقامی شنگال داخرا، 10 کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندیدکرد کە لە2017وە بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت.
لەكاتێكدا، بەگوێرەی یاسای پارێزگاکانی عێراق، دەبێت پۆستی قائیمقام لەناو ئەنجومەنی پارێزگاوە دەنگی لەسەربدرێ، نەک لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دابنرێت.