کەسێک بەهۆی پەلاماری بەرازەوە گیانی لەدەستدا

کوردستان

17/11/2026‌ 1004 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لەگوندی سەید مستەفای سنوری ئیدارەی گەرمیان شوانکارێک بەهۆی پەلاماری بەرازەوە گیانی لەدەستدا.


سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( محەمەد عەلی شامراد ) لەدایکبووی 1973 هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتی شەهید هەژار لەکەلار ".

ئەوەشیخستەڕوو، بەوتەی کەسوکارەکەی، لەگوندی سەید مستەفا لای مەڕو ماڵات بوەو بەراز پەلاماری داوە و بەسەختی برینداری کردوە، دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەشکرد، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە.