شارپرێس:
دوای دوو رۆژ لەونبونی گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ، تەرمەکەی لەدەریاچەی دوکان دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی شارپرێس، لەدەریاچەی دوکان تەرمێک سەرئاو کەوتوە، بەوتەی هێزە ئەمنییەکانی قەزای دوکان ئەو کەسە ڕەگەزی نێرە و لەدایکبوی ساڵی 1996ەو لە دوێنێوە لە ماڵ چوەتە دەرەوە، دانیشتوی گەڕەکی ڕاپەرینی شاری سلێمانییە.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، لە ئێستادا تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.