شارپرێس:
ناوەندی یەكینەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان (یەرەكە) ڕایگەیاند، "لە (١٥ و ١٦ـی تشرینی دووەم) لە ناوەندی شاری سەردەشت و هەروەها لە هەرێمی بانەش تیمەكانی پڕۆفێشناڵی ئێمە چالاكی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجامدا، چالاكییەكان بۆ یاد و تۆڵەی هەڤاڵمان دەرسیم بەهار بووە".
یەرەكە لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت "لە سەردەشت تیمە پرۆفێشناڵەكەمان بە شێوەیەكی زۆر سەردەمی و شارەزا توانیویەتی لە ماوەیەكی كورتدا بنكە و بارەگایەكی سوپای پاسداران بە ئامانج بگرێت. لەم چالاكیەدا، فەرماندەی پایگاكە و پاسدارێك كوژراون و دوو پاسداری دیكەش برینداربوون".
دەشڵێت "لە شاری بانە تیمێكی دیكەی هەڤاڵان بە چالاكیەك پلەدارێكی سوپایان سزا دا. هەردوو چالاكییەكە بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهید دەرسیم بەهار و بەرزڕاگرتنی یادی ئەو هەڤاڵە هێژایەمان كراوە".
هەروەها یەرەكە ئاماژەی بەوەكردووە "وەكوو پێشتریش ڕامانگەیاندبوو هەر هێرشێك كە لە دژی ئێمە پێك بێت، وەڵامی پێویستمان بۆی دەبێت و لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا، خۆمان و گەلەكەمان دەپارێزین و لەكات و شوێنی خۆی وەڵامی پێویست دەدەینەوە."