شارپرێس:
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاریدا
لەمەودوا پۆلیسی وزە ئەرکی پاراستنی بۆرییە نەوتییەکانی جورف سەخر لەئەستۆ بگرێت.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، عەلی زەیدیی
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی لیژنەی باڵای چاکسازی کرد لە
کەرتی ئەمنی و کۆمەڵێک بڕیاریان بۆ پاراستنی سامانی نیشتیمانی دەرکرد.
ئەوەشیخستەڕوو،
لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و لەچوارچێوەی رێکارەکانی حکومەت
بۆ پاراستنی سامانی نیشتیمانی و سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت، بڕیاردرا پۆلیسی وزە
ئەرکی پاراستنی بۆرییە نەوتییەکانی ناوچەی جورف سەخر لەئەستۆ بگرێت و گۆڕینی ئەو
هێزەی ناوچەکەیان کۆنتڕۆڵکردوە بە هێزێکی دیکە، کە خودی عەلی زەیدیی هێزە نوێیەکە دیاری دەکات.
نوسینگەی سەرۆک وەزیران دەشڵێت، هەروەها بڕیاردرا بە ناردنی
لێکۆڵینەوەکانی حکومەت لەسەر زیادەڕۆییەکانی سەر بۆرییە نەوتییەکان بۆ دادگا، بۆ
ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران بگیرێتەبەر.