وەزیری نەوت هەواڵی دەستلەکاركێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕەتدەکاتەوە

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 246 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
  وەزیری نەوتی عێراق، هەواڵەکانی دەستلەکاركێشانەوەی لە پۆستەکەی بە تەواوەتی ڕەتکردەوە و جەختی کردەوە کە ئەو هەڵوێستە هیچ بنەمایەکی نییە.

باسم عەبادی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی عێراقی (واع) ڕایگەیاند، بەرپرسیارێتییەکەی ئەوەی دەخاتە ئەستۆ کە پارێزگاری لە سامانە نەوتییەکانی وڵات بکات، کەسی گونجاو لە شوێنی گونجاو دابنێت و بەردەوام بێت لە وەستاندنی دۆسیەکانی گەندەڵی لە ناو وەزارەتدا.

ناوبراو هەروەک ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەم هەنگاوانە ئاسان نین و وەزارەت ڕووبەڕووی گوشاری لایەنە جیاوازەکان دەبێتەوە، بەڵام ئەمەش کاریگەریی لەسەر ئەنجامدانی ئەرکی نیشتماینی و پیشەیی ئەوان نابێت.

سەبارەت بە دەستکێشانەوەکەشی، وتویەتی هەواڵەکە بە تەواوەتی ناڕاستە و ئەگەر لە داهاتوودا بڕیاری دەستکێشانەوە بدات، بە ئاشکرا لەبەردەم حکومەت و میدیاکان ڕایدەگەیەنێت.


ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی