ئاوات شێخ جەناب: لەسەردەمی سەدامیش وەک ئێستا مەترسیمان لەسەر نەبووە

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1641 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دەستلەکارکێشاوەی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت: مەترسییەکی گەورە لەسەر بچوککردنەوەی هەرێمی کوردستان هەیە، لەسەردەمی سەدام حسێنیش ئەوەندە مەترسیمان لەسەر نەبووە.

ئاوات شێخ جەناب لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، قسە لەوە دەکرێت بە زەبری سوپا بیرە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکرێت، جگە لەوە بە ئاشکرا لە رووی بودجەوە فشارمان لێدەکەن، هەوڵێکیش هەیە بۆ ناردنی سوپا بۆ دەروازە سنورییەکان.

 

بەوتەی ئاوات شێخ جەناب، ئەوەی بەدەست ئێمە گەیشتووە لە پرسی بودجەدا، زوڵمێکی گەورە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆیە بە بڕوای من مەترسییەکی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە.

 

وەزیری دەستلەکارکێشاوەی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، ئەو فشارەی ئێستا لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە لەسەردەمی سەدام حسێنیش لەسەر کورد نەبووە.