بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست شارپرێس کەوتوون، سبەینێ چوارشەممە سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە، ئەوەش لەدوای بڕیارەکانی ئەمڕۆی سەرۆک وەزیرانی عێراق دێت کە بەشێکیان پەیوەست بوون بە رادەستکردنی کێڵگە نەوتییەکان و دەروازە سنورییەکان بە حکومەتی فیدراڵیی.
ئەو سەرچاوەیەی شارپرێس باسی لەوەکرد، لەکۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی دوو تەوەر باس دەکرێت، یەکەمیان دۆخی هەرێمی کوردستان و دانوستان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.
لەبارەی تەوەری دووەم سەرچاوەکەی شارپرێس وتی: بڕیارەکانی زەیدی و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان لەکۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی تاوتوێدەکرێت.