کۆشنەر هۆشداریی لەداهاتوی ئیسرائیل دەدات.. ڕەنگە ببێتە دەوڵەتێکی بێزراو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی

جیهان

48 خولەک پێش ئێستا‌ 120 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جارید کۆشنەر، زاوا و راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هۆشداریی داوە کە ئەگەر ئیسرائیل بەردەوام بێت لە سیاسەتەکانی ئێستای، دەکرێت ببێتە دەوڵەتێکی بێزراو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا.

 
کۆشنەر، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری "نیوویۆرک"، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیسرائیل لە بەردەم دوڕیانێکی چارەنووسسازدایە و دوو ڕێگای لەبەردەمدایە؛ یان وانە لە کارەساتەکەی 7ی ئۆکتۆبەر وەربگرێت و ببێتە دەوڵەتێکی ئاسوودەتر لە ڕووی ئەمنییەوە و زیاتر لەگەڵ جیهان تێکەڵ بێت، یان بەردەوام بێت لە ڕێبازێک کە دەکرێت بیباتە بەرەو گۆشەگیریی نێودەوڵەتیی.

کۆشنەرهەروەک ئاماژەی بەوە کردووە کە بڕیارەکانی داهاتووی ئیسرائیل کاریگەریی لەسەر پێگە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی دەبێت.

کۆشنەر لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا ئاشکرای کردووە کە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، باوەڕی بە سەرکەوتنی هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە و گەڕاندنەوەی بارمتەکان نەبووە. گوتووشیەتی: "بیبی باوەڕی نەدەکرد بتوانین ئەوە ئەنجام بدەین".