لەعێراق دەست بەدابەشكردنی موچە كرا

ئابوری

33 خولەک پێش ئێستا‌ 111 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بەدابەشکردنی موچەی مانگی 11ـی فەرمانبەران و موچەخۆران کرد.

ئەمڕۆ، چوارشەممە، 25ی 11ی 2026، وەزارەتی دارایی عێراق، هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو لەموچەی خانەنشینانەوە دەستی بەدابەشكردنی موچە كرد.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر حكومەتی عێراقی دڵنیایدا كەدۆخی دارایی عێراق لەباشیدایەو وتیشی، بەهۆی كۆتایی ساڵەوە دابەشكردنی موچە پێشدەخرێت.