شارپرێس:
هەشت حزبو لایەنی سیاسیی ڕۆژئاوای کوردستان لەچوارچێوەی "کۆبونەوەی ڕاوێژکاری"دا لەشاری قامیشلۆ، بەیاننامەیەکی هاوپشتییان بۆ هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوەو تێیدا بڕیارو ڕێکارەکانی ئەمدواییەی حکومەتی عێراقیان بە"دەستدرێژی بۆسەر دەسەڵاتە دەستورییەکانی هەرێمو پێشێلکردنی بنەمای هاوبەشیی نیشتمانی" وەسفکرد.
لەڕاگەیەندراوەکەدا كه لەقامیشلۆ دەركراوه، ئەو لایەنانە ئاماژەیان بەوەکردوە، بەوردی بەدواداچون بۆ لێدوانەکانی وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقو هەنگاوەکانی حکومەتی فیدراڵ دەکەن کە بونەتە هۆی دروستبونی نیگەرانی لەهەرێمی کوردستان.
حزبەکانی کۆبونەوەی ڕاوێژکاری هاوپشتیی تەواوی خۆیان بۆ گەلی باشوری کوردستان دوپاتکردوەتەوەو جەختیانكردوهتهوه لهسهر پەیوەندیی نێوان هەولێرو بەغدا دەبێت پشت بەدەستوری عێراق ببەستێتو کێشەکان بەگفتوگۆ چارەسەربکرێن، دور لەزمانی هەڕەشە، سەپاندنی واقیعو بڕیارە تاکلایەنەکان.
دهشڵێن، "مامەڵەکردنی نێوان بەغداو هەولێر تەنها ناکۆکییەکی کارگێڕیی کاتی نییە، بەڵکو پرسی مافی دەستوریی، نەتەوەییو سیاسیی گەلێکە کە مێژوو و قوربانیی هەیە، ههربۆیه یەکێتییوسەقامگیریی عێراق بەلاوازکردنی هەرێمی کوردستانو بازدان بەسەر مافەکانیدا بەدەست نایەت، بەڵکو بەچەسپاندنی سیستمی فیدراڵیو دورکەوتنەوە لەو سیاسەتانەی گرژی دروستدەکەن دێتەدی".
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بانگەوازێکیان ئاراستەی سەرجەم هێزە سیاسییەکانی کوردستانکردوە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی هەڵوێستو هەماهەنگیی هاوبەش، بە مەبەستی بەرگریکردن لەمافە دەستورییو نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان.
ئەو هەشت حزب و لایەنەی ڕاگەیەندراوەکەیان واژۆکردوە بریتین لە:
١. پارتی یەکێتیی دیموکراتی کوردی لە سووریا.
٢. پارتی دیموکراتی کوردی لە سووریا (بارتی).
٣. پارتی چەپی دیموکراتی کوردی لە سووریا.
٤. بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان لە سووریا.
٥. پارتی ڕێککەوتنی دیموکراتی کوردیی سووری.
٦
. پارتی ئاشتیی دیموکراتی کوردستان.
٧. پارتی چەپگەرای کوردی لە سووریا.
٨
. پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کوردی لە سووریا.