نەتەوەیەكگرتووەكان رەتیدەكاتەوە چاودێری ریفراندۆمی هەرێم بكات

عیراق

16/06/2017‌ 897 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوێنەرایەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك هیچ چاودێری‌و دەستوەردانێكیان لەپرۆسەی ریفراندۆمی هەرێم نابێت.

نوێنەرایەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لەبەیاننامەیەكدا راشیگەیاند، ئەو راپۆرتانەی باس لەوە دەكەن، كە یۆنامی لەعێراق چاودێری پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەكات دوورە لەراستییەوە.

یۆنامی ئەوەشی راگەیاندووە، كە ئەوان هیچ پابەندییەكیان نییە بۆ ئەوەی چاودێری پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێم بكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە لایەنەكانی هەرێم، رۆژی 25/9/2017 دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم‌و پێشتر وا راگەیەنرا، كە نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق یۆنامی چاودێری پرۆسەكە دەكات.

هـ ـ ح