توركیا داوا لەهەرێم دەكات پێداچوونەوە بەبڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بكات

کوردستان

20/07/2017‌ 884 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا داوای لەهەرێمی كوردستان كرد، بەبڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمدا بچنەوە.

ئیبراهیم كاڵن ئەمڕۆ پێنج شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، بڕیاری هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم "هەڵەیە، بۆیە دەبێت بەرپرسانی ئەو هەرێمە بەو بڕیارەدا بچنەوە".

وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا جەختیشیكردەوە، كە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان لەبەرژەوەندی عێراق نییە، بۆیە "ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی پرۆسەكەدا نین‌و لەدژی دەوەستینەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە، مەسعود بارزانی‌و بەشێكی زۆر لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بڕیاریانداوە، ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی ئەنجامبدەن، كە ئەمە كاردانەوەی ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتی بەدواوە هاتووە.

هـ ـ ح