دەیەوێت لەسەر چەند پرسێك رێكبكەون
عەبادی داوای كۆبوونەوە لەسەركردایەتی سیاسی كورد دەكات

عیراق

10/08/2017‌ 1640 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای كۆبوونەوەی لەسەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان كرد، ئەوەش بۆ رێككەوتن لەسەر چەند پرسێك.

حەیدەر عەبادی لەمیانی لێدوانێكی داوای كرد، كە بەرپرسانی عێراقی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆببنەوەو قسە لەسەر پرسی ریفراندۆم‌و داهاتووی عێراق بكەن.

سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند، دوای گفتوگۆ هەردوولا دەتوانن لەسەر چەند پرسێك رێكبكەون، بەتایبەتی داهاتووی عێراق لەدوای شەڕی داعش، كە بەرەو كۆتایی دەچێت.

ئەو دەستپێشخەرییەی عەبادی لەكاتێكدایە، بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمیانداوەو بڕیارە بۆ ئەو مەبەستەش بەم نزیكانە شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا بكات.

هــ ـ ح