مەكگۆرك: تەواوی وڵاتانی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەنجامنەدانی ریفراندۆمی هەرێمن

کوردستان

23/08/2017‌ 2461 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
برێت مەكگۆڕك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، تەنیا ئەمریكا لەگەڵ ئەنجامنەدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان نییە لەو وادەیەی بۆی دیاریكراوە.

برێت مەكگۆڕك لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، كە جگە لەئەمریكا، تەواوی وڵاتانی ئەندام لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەگەڵ ئەوە نین لەمانگی نۆی داهاتوو ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، مەسعود بارزانی‌و زۆرێك لەلایەنەكانی هەرێم بڕیاریانداوە رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامبدرێت، كە ئەمریكا دژایەتی خۆی بۆ ئەنجامدانی راگەیاندووەو داوای دواخستنی دەكات.

لەبەرانبەر داواكاری ئەمریكا بۆ دواخستنی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی رۆژی سێ‌ شەممە لەلێدوانێك رایگەیاند، ئەو وڵاتانەی داوای دواخستنی ریفراندۆم دەكەن، "دەبێت بەدیلێكی باشتر لەوە بدەنە هەرێمی كوردستان".

هـ ـ ح