ئێران دژایەتی خۆی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دووپاتدەكاتەوە

کوردستان

23/09/2017‌ 602 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد حوسێن باقر سەرۆكی ئەركانی گشتی هێزە سەربازییەكانی ئێران سەبارەت بەڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئێستا، كە وڵاتی عێراق بەم ڕۆژە گەیشتووە، هۆكارەكەی ئەوەیە "ویلایەت مەدار نین‌و لەڕێبەری فەرمان وەرناگرن".

محەمەد حوسێن باقر راشیگەیاند ڕیفراندۆمی هەرێم "نادروستەو لەزەرەری برا كوردە خۆشەویستەكانی ئێمەیە لەباكووری عێراق‌و نابێت ئەنجامبدرێت، كە بەداخەوە ئەمە بەهۆی بوونی چەند جەمسەری لەوڵاتەكان دروستبووە".

قسەكانی سەرۆك ئەركانی سوپای ئێران دوپاتكردنەوەی هەڵوێستی وڵاتەكەی بوو بۆ دژایەتی ریفراندۆمی هەرێم، كە بڕیارە 25 ئەم مانگە بەرێوەبچێت‌و ئێران پێشتر لەو بارەوە دژایەتی خۆی بۆ راگەیاندبوو.

سەرۆك ئەركانی سوپای ئێران جەختی لەوەش كردەوە، كە هەر كەسێك بیەوێت هێرش بكاتە سەر ئێران چارەنووسی وەك سەدام دەبێت وەها نییە، كە وڵاتێك بەتایبەتمەندی ژئۆفیزیكی‌و ژئۆ ستراتیژیكی وەك ئێران لەبەرانبەر دوژمنەكانی شكست بخوات.

هـ ـ ح