سەڵاحەدین بەهادین: ئێمەی یەكگرتوو بە بەڵی ‌‌‌دەنگ دەدەین بەسەربەخۆیی

کوردستان

24/09/2017‌ 822 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند ئەسڵ ئەوەیە "ئێمەی یەكگرتوو بە بەڵی ‌‌‌دەنگ بدەین بۆ سەربەخۆیی كوردستان".

قسەكانی سەڵاحەدین بەهادین لەمیانی كۆبوونەوەیەكی ناوخۆیی حیزبەكەی بووە، كە راشیگەیاند "یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ سەربەخۆی دایەو هاوكارو هەماهەنگە لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم".

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەروەها  ڕایگەیاند "وێرای ئەوەی تێبینیمان لەسەر دۆخی حكومرانی هەرێم هەیە، بەڵام ئەسل ئەوەیە ئێمەی یەكگرتوو بەبەڵێ یاخود بەخێر.. دەنگ بدەین بۆ سەربەخۆیی كوردستان، چونكە ئەمە ستراتیج‌و بەرنامەی كارمانە، مەتلەب‌و كاری خۆمان لەسەر كەس پەك ناخەین".

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئەوەشی راگەیاند "ئێمە هەمیشە خەریكی نێوەندگیری بووین لەنێوان هێزە سیاسییەكان بەتایبەت بەشی زۆری ئەو ململانێیەی هەیە ململانێی كۆنە قینەو شەری چاكسازی نییە بەدەرەجە یەك بەڵكو بەدەرەجەیەك شەڕی كۆنە قینە".

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختیكردووەتەوە، كە ئەو لایەنانەشی، كە لەناو ئەنجوومەنی ریفراندۆم نین مانای ئەوەنییە، كە لەگەڵ ریفراندۆم‌و سەربەخۆی نەبن.

لەبارەی كارا كردنەوەی پەرلەمانیش سەڵاحەدین بەهادین رایگەیاند "ئەو ناڕەزاییانەشی هەیە لەسەر ریفراندۆم لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی دەبێت ئەوە بزانین، كە هیچ كات وڵاتان فەرموومان لێناكەن بۆ ئەم هەنگاوە بۆ دۆخی ناوەخۆش بێگومان ئەگەر یەك ریزی باشتر بەدەست هاتبا بۆ ریفراندۆم باشتر دەبوو".

هـ ـ ح