لوبنان لەدژی نوێنەرەکەی ترەمپ هاتەدەنگ

جیهان

26/08/2025‌ 758 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکایەتی لوبنان نیگەرانی خۆی لە وتەکانی تۆماس براک، نێردەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەبرێت، کە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لوبنان بە ڕۆژنامەنوسانی وتبوو، وەک ئاژەڵ هەڵسوکەوت مەکەن.


سەرۆکایەتی لوبنان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" نیگەرانین لە قسەی میوانێکمان لە کۆشکی سەرۆکایەتی لوبنان، جەختیشدەکەینەوە لەسەر پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و پێزانینیشیمان هەیە بۆ هەموو ڕۆژنامەنوسان ".

ئەوەشیخستەڕوو،" رێز و پێزانینمان هەیە بۆ سەرجەم ڕۆژنامەنوسان، کە لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکە پیشەیی و نیشتیمانییەکانیان ماندوو دەبن ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە، تۆماس براک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بپ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەمیانەی سەردانیکردنی بەیروت بەتوڕەییەوە بە ڕۆژنامەنوسانی وت،" کۆمەڵێک رێسای نوێ لێرەدا دادەنێین، تکایە کەمێک بێدەنگ بن، دەمەوێت شتێکتان پێ بڵێم، کاتێک ژاوەژاو دروست دەکەن و وەک ئاژەڵ هەڵسوکەوت دەکەن، ئێرە بەجێدەهێڵین ".

محەمەد سەردار