شارپرێس:
دواى 11 ڕۆژ له‌هێرشكردنه‌سه‌ر لاله‌زارو ده‌ستگیركردنى سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل، هاوسه‌رو پارێزه‌ره‌كانى به‌جیا له‌زیندان سه‌ردانى لاهور شێخ جه‌نگی-یان كرد، شارپرێس له‌وباره‌یه‌وه زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌ى تایبه‌ته‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌دوو سه‌ردانى جیاواز‌و له‌دوو كاتى جیادا، سه‌ره‌تا پارێزه‌ره‌كانى‌و دواتر هاوسه‌ره‌كه‌ى، سه‌ردانى لاهور شێخ جه‌نگیان كردوه له‌گرتوخانه‌ى ئاسایش له‌كانى گۆمه‌ى شارى سلێمانى.
شارپرێس زانیویه‌تى، هەرچوار پارێزەرەکەی پێكه‌وه، سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کردوە، له‌و دانیشتنه‌دا لاهور شێخ جه‌نگى به‌پارێزه‌ره‌كانى وتوه، "به‌ر له‌هاتنى ئێوه‌و به‌بێ ئاماده‌بونى ئێوه، ئیفادەم لێ وه‌رگیراوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى زانیاریه‌كانى به‌شارپرێس-دا جه‌ختى له‌سه‌رئه‌وه‌كرده‌وه، "ئه‌وه‌ى زۆر سه‌یره له‌م پرسه‌دا ئه‌وه‌یه، كه‌سى سکاڵاکار لەسەر لاهور شێخ جه‌نگى تائێستا دیارنییەو نازانرێت کێ سکاڵای تۆمارکردوە".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ماوه‌ى 40 خوله‌ك، لاهور شێخ جه‌نگى‌و تیمى پارێزه‌رانى، زۆر بەشێوەیەکی ئازادانە گفتوگۆیه‌كى زۆریانكردوه له‌باره‌ى دۆسێكه‌وه‌و هیچ چاودێرێکیش لەشوێنەکە ئاماده‌نه‌بوه".
هه‌مان سه‌رچاوه بۆ شارپرێسى ڕونكرده‌وه، "دواى كۆتاییهاتنى گفتوگۆ‌و سه‌ردانى تیمى پارێزه‌رانى، گه‌شه حه‌مه‌چاوشین هاوسه‌رى لاهور شێخ جه‌نگى-ش چوه‌ته كانى گۆمه‌و ماوه‌ى 20 خوله‌ك چاویان به‌یه‌ك كه‌وتوه".
شارپرێس له‌زارى سه‌رچاوه‌كه‌وه ئه‌وه‌ى زانیوه، گه‌شه حه‌مه‌چاوشین هاوسه‌رى لاهور شێخ جه‌نگى، به‌بێ منداڵه‌كانى (واته دوو كوڕ‌و كچه‌كه‌ى)، سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه.
گه‌شه حه‌مه‌چاوشین دواى 20 خوله‌ك یه‌كتربینینى له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رى، به‌كه‌سوكاره‌كه‌ى وتوه، "ته‌ندروستى لاهور شێخ جه‌نگى جێگیره‌و هیچ كێشه‌یه‌كى ته‌ندروستیى نییه".
