شارپرێس:
ئەمڕۆ دوو شەممە لوتکەی ڕێکخراوی هاوکاری شەنگەهای لە شاری تیانجینی چین بە بەشداری سەرکردەکانی چین، ڕوسیا، هیندستان، ئێران، پاکستان، دەوڵەتانی ئاسیای ناوەڕاست و بیلاڕوس، لەگەڵ شاندەکانی وڵاتانی چاودێری وەک تورکیا و میسر بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ئاژانسەکان، سەرکردەکانی لوتکەکە ڕێککەوتن لەسەر بەهێزکردنی هاوکارییە ئابورییەکان و پەرەپێدانی میکانیزمی دارایی هاوبەش دور لە دۆلاری ئەمریکی، ئەمە جگە لە دامەزراندنی بانکی نوێی گەشەپێدان و ناوەندێکی زیرەکی دەستکرد.
هەروەها جەختیان لە بنیاتنانی نەزمێکی جیهانی فرە جەمسەری کردەوە کە لە هەژمونی ڕۆژئاوا دور بکەوێتەوە.
ئەمریکا لە لوتکەکەدا ئامادە نەبوو، ئەمەش وایکرد ئەو لوتکەیه وەک کۆبونەوەیەکی فراوانی جیهانی بەبێ ئەمریکا بخوێنرێتەوە، هەروەها پەیامێکی ڕون سەبارەت بە سەرهەڵدانی هاوسەنگی نوێ لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا بەدیدەکرێت.
ئ.ه