شارپرێس:
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکانی تورکیا و ڕوسیا لەچین کۆبونەوە.
بەگوێرەی میدیای تورکیا، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە بەمەبەستی بەشداری کردن لە ٢٥هەمین لوتکەی ئەنجومەنی سەرۆکەکانی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاریی شەنگەهای، سەردانی شاری تیانجینی چینی کردوە، لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتین کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تورکیا و ڕوسیا و، پرسە هەرێمیی و جیھانیییەکانیان تاوتوێ کرد.
ئەردۆغان ڕایگەیاند، ھەوڵەکانی تورکیا بەردەوامە بۆ ئەوەی جەنگی ئۆکرانیا بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و ھەمیشەیی کۆتایی بێت، دانوستانەکانی ئیستانبوڵ هاوکاربوون لە پرۆسەکەدا.
هەروەها بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و گەشەپێدانی سوریا بە پاراستنی یەکێتی سیاسیی.
ئەردۆغان بەپوتینی وت " بانگهێشتان دەکەم بۆ تورکیا. لە نزیکترین کاتدا چاوەڕێتانین سەردانی وڵاتەکەمان بکەن. پەیوەندییەکی دڵسۆزانە لە نێوماندا هەیە کە پشت بەستووە بە متمانە. پەیوەندییەکانمان بەبێ کاریگەری تاقیکردنەوە هەلومەرجییەکان بەرەوپێش دەچێت".
ئ.ه